zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانانی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووی فەرمییەوە، وادەی دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی بەشدارن لە پڕۆژەی “هەژماری من”، بۆ رۆژی دووشەممە 7ـی تەممووزی 2025 دواخرا.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەممووز، لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداریی سەرجەم ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بەشداربووەکانی پڕۆژەی “هەژماری من” دەکاتەوە، کە بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 2025/7/6، لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، پرۆسەی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە دوا دەکەوێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەبەر ئەم هۆکارە، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 2025/7/7، بڕی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی روونیشی کردووەتەوە کە دەتوانن لەو رۆژەوە سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا گەورەترین هاوپەیمانمانە

یاسین

نەیشینزلیگ.. نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین