zagros news agency

باڵیۆزخانەی ئەمریکا له عێراق: ناردنەوەی کارمەندان کاتییه و هۆکارەکەی ئەمنییه

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر کراوەن و وەک هەمیشە کاردەکەن، پابەندن بە پێشخستنی ئەولەویەتەکانی سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق و پاڵپشتیکردنی سەروەری وڵاتەکە.

وتەبێژی باڵیۆزخانە بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “لە پێناو سەلامەتی هەمووان و بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکه، نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق لە 12ی حوزەیرانەوە بە سیستەم ناردنەوەی بەشێک لە کارمەندەکانی دەستیپێکرد”. ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ رێکخستنی کارەکانمان، کارمەندی زیادە لە 21ی حوزەیران عێراقیان جێهێشت. ئەم پرۆسەیەش بەهۆی ئەو رووداوانه بوو کە لە 12ی حوزەیران دەستیپێکرد”.

روونیشیکردەوە: “ناردنەوەی کارمەندەکان کاتییە و باڵیۆزخانەکەمان بە هۆکاری ئەمنی باس لە ژمارەی کارمەندان ناکات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆن: بەهیچ شــێوەیەک کـاتی دەنگدان درێـژناکرێتەوە

سەڵاح

سێنتکۆم: لەوەتای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی، 21 کەشتی بۆ ئێران گه‌ڕێنرانه‌وه‌

سەڵاح

لە ڕۆمانیا پێشانگەی تایبەتیی حەمە هاشم کرایەوە

ART