zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 7/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی، حەمەسەعید حەسەن کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت، پاڵپشتی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.

 

08 تەمووز 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە کوتلەکان بۆ دابەشکردنی ئەندامەکانیان بەسەر لیژنەکاندا

یاسین

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی دەدات

سەڵاح

هەولێر.. لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کۆگەیەکەی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە

دڵشاد