zagros news agency

دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی پلەبەرزی تاڵیبان دەرکرد

 

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) لە لاهای، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری تاڵیبان و عەبدولحەکیم حەقانی، سەرۆکی دادگاکانی حکوومەتی کاتیی ئەفغانستان دەرکرد.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دادگای لاهای ڕۆژی سێشەممە، ٨ی تەممووز، ئەو دوو بەرپرسەی تاڵیبانی بە “تاوانی سیستماتیکی دژی مرۆڤایەتی لە ڕێگەی چەوساندنەوەی ژنان و کچانەوە” تۆمەتبار کردووە، کە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ دەسەڵات ئەنجامیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوی دادگاکەدا هاتووە: “بەڵگەی پێویست هەیە کە نیشانی دەدات ئاخوندزادە و حەقانی، لە ڕێگەی دەرکردنی فەرمان، هاندان یان داواکاری بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی جیاکارانە دژی ژنان و کچان، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و چەوساندنەوەیان ئەنجام داوە.”
لە دوای گرتنەوەی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە مانگی ئابی ٢٠٢١، ژنان و کچانی ئەفغانستانی ڕووبەڕووی کۆت و بەندی زۆر بوونەتەوە، بەتایبەتی لە ژیانی گشتی، خوێندن و کارکردندا. هەروەها یاسای توند لەبارەی شێوازی پۆشاکەوە سەپێندراوە و ژنان زۆرجار تەنها بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارێکی پیاو (مەحرەم) ڕێگەیان پێ دەدرێت لە شوێنە گشتییەکاندا ئامادە بن.
بەرانبەر بەم تۆمەتانە، حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەڵێت مافەکانی ژنان بەپێی لێکدانەوەی خۆیان بۆ ئیسلام و کولتووری ناوخۆیی جێبەجێ دەکەن و ڕێزی لێ دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا..كەسێك بڕێك پارە لە رێگای موگناتیسەوە لە هاووڵاتییەك دەدزێـت

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین