zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕیم ئەلعەبەللی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەيه‌کەدا کە هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی قاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەل ئامادەی بوون ، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سه‌رۆكی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.

شاندەکە پشتیوانیی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە گرنگی پرۆسەی کاراکردنەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، کە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە وەکوو هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

جینۆسادی ئێزیدیەکان لە نێوان کوردبوون و دینداریدا

گوران

نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

دڵشاد

عەباس عێراقچی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆم ڕێگریمان لێبکات

سەڵاح