لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 417 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران دەڵێت لە چوار ڕۆژ بەر لە نەورۆزەوە هەتا ئەمڕۆ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە 417 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 11 هەزار کەسیش بریندار بوون.
تەیموور حسێنی سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئادار گوتی: لانیکەم 15٪ی ئەو کەسانەی لەم جۆرە ڕووداوانەدا بریندار دەبن ئەندامێکی جەستەیان لەدەست دەدەن.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان ساڵانە 20 هەزار کەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن ئەمەش لە کۆی قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵێکدا لە هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە.
شارەزایانی بواری هاتووچۆ لە ئێران دەڵێن بەشی زۆری ئەم ڕووداوانە به هۆی ئەو ئۆتۆمبێلە ناستاندارد و ناتەواوانەیە لە نێوخۆی ئێران بەرهەم دێن و تەسکی و نالەباریی جادەی نێوان شار و ئاوەدانیانیش یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەیە.