zagros news agency

ئاستی هەناردەی مافووری دستچنی ئێران لە ماوەی ٧ساڵدا ١٠ هێندە دابەزیوە

هەناردە‌ی مافووری دەستچنی ئێران لە ماوەی حەوت ساڵدا ١٠ هێندە دابەزیوە و لە کاتێکدا ئەم وڵاتە ساڵی ٢٠١٧ بە بەهای ٤٢٦ ملیۆن دۆلار فەرشی هەناردە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەو قەبارەی هەناردەیە دابەزیوە بۆ کەمتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلار.
مورتەزا حاجی‌ئەمیری، سەرۆکی لیژنەی مافوور، هونەر و پیشەسازییە دەستییەکانی ژووری بازرگانیی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای گوتووە، سزاکانی ئەمریکا و سیاسەتە هەڵەکانی ناوخۆ سەبارەت بە دراوی بیانی، بەتایبەتی بەڵێندەرایەتیی دراو، هۆکارە سەرکییەکانی ئەو دابەزینەی قەبارەی هەناردەی فەرشی وڵاتەکەن.
حامید چەمەنڕوخ، جێگری سەرۆکی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی مافووری دەستچنی ئێرانیش لە مانگی ئاداری ئەمساڵ گوتی، ئێستا هەناردەی فەڕشی دەستچنی وڵاتەکەی سفرە، چونکە لەدوای نەوت و مووشەک، سێیەمین سزای ئەمریکا دژی ئێران خراوەتەوە سەر مافووری دەستچنی ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو قوتابییانەی لە خوێندان دابڕاون دەتوانن بۆ خوێندن بگەڕێنەوە

سەڵاح

نوری مالیکی: 10 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن

سەڵاح

دادگەی هەولێر سزای لەسێدارەدان و دوو زیندانیی هەتاهەتایی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە چوار ئەندامی خێزانێکی کوشت

سەڵاح