zagros news agency

لە ئیتاڵیا دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتکرا

بەڵگە فیلمی “بابە نوئێل” لە شاری میلان لە ئیتاڵیا نمایشکراو دەرهێنەرەکەشی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێ بەخشرا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفێقە و لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤیرتیگۆ لە شەشەم خولیدا بەشداربوو.

فێستیڤاڵەکە ساڵانە لە 3ـی تەممووز دەستپێدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت. ئەمساڵ زیاتر لە 50 فیلم لە فیلمە هەڵبژێردراوەکان بەشداربوون.

رێکەوت حەمەتۆفێق وەک دەرهێنەری فیلمی بەڵگەنامەیی “بابە نوئێل” خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

بەڵگەفیلمەکە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەشی هونەری سینەمایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد رەمەزان “الحمد اللـە” بڵاودەکاتەوە

ART

کۆمپانیای ئاپۆلۆ بەنیازی کڕینی ستۆدیۆکانی پارامۆنتە

ART

محەممەد ڕەمەزان لەنێوان گۆرانی نوێ و فیلمدا

ART