zagros news agency

خولێکی راهێنانى ژیریی دەستکرد کۆتایی هات

رۆژی سێشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هونەر نورى، بەڕێوەبەرى گشتیى رێگاوبانى هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسان و ئەندازیاران، کۆتایی بە خولێکی راهێنانی ژیریی دەستکرد هات. 

خولەکە بۆ (36) ئەندازیارى سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکانى رێگا و بانى هەولێر رێکخرابوو و بڕوانامەى خول بەسەر بەشداربووانى دابەشکرا.

لە خولەکەدا، کە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام بوو، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد پێشکەشکرا، لەوانە فێرکردن و راهێنان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامرازەکانی (AI) بۆ مەبەستی رایکردنى کاروبار و ئەرکە ئەندازەییەکان، جگە لە پێشکەشکردنى کۆمەڵێک میکانزم و ئامرازى جیاواز بەئامانجى گرنگیدانى زیاتر بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە ژینگەی کارەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردن و رووبەڕوبوونەوەى ئاستەنگە و ئاڵنگارییەکان.

لە رێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ئەندازیار ئەسعەد عەلی، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی بۆ کاروباری رێگاوبان و وانەبێژى خولەکە، پیرۆزبایی لە ئەندازیارانى بەشداربووى خولەکە کرد و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلینا گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بە گریانەوە بڵاودەکاتەوە

ART

تایلۆر سویفت بە نهێنی کار بۆ پڕۆژەیەکی نوێ دەکات

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART