zagros news agency

کەشناسی : ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم هەیە

ئەمڕۆ سێ شەممە 15-07-2025
کەش / ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى هەرێم و بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەراست و باشوورى هەرێم.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت و هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25 کم/ک .
مەوداى بینین / (7 – 9) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژهەلات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگای دهۆک نزم دەبێتەوە وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

 

سبەى چوارشەممە 16-07-2025
کەش / ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10– 25 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژهەلات بۆ باکووری رۆژئاوا دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی

15-07-2025

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەیەکی سەر هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات

یاسین

به‌ ڤیدیۆ… له‌هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامی سوتانی پووشوپه‌ڵاش چوار میكسه‌ر سوتان

سەڵاح