zagros news agency

حووسییەکان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن: کەشتییەکانتان دەکەینە ئامانج

گرووپی حووسییەکانی یەمەن هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە ئەمریکاییەکان لە دەریای سوور دەکەن، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشداری لە شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیلدا بکات.
گوتەبێژی حووسییەکان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان بکات و هێرش بکاتە سەر ئێران، کەشتی و پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
حووسییەکان لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دارایی و سەربازییان لێ دەکرێت و لە ئێستادا بەشی زۆری یەمەن، لەنێویاندا سەنعای پایتەختیان لەژێر کۆنترۆڵدایە. ئەم گرووپە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە، چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چووەتە ناو ململانێکەوە. هەڕەشەی حووسییەکان پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە نافەرمییەیە، کە بەم دواییانە لەگەڵ واشنتندا کردبوویان. بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئەمریکا بەڵێنی ڕاگرتنی هێرشەکانی لە یەمەن دابوو، لە بەرانبەردا حووسییەکانیش بەڵێنیان دابوو هێرش نەکەنە سەر کەشتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مانەوەی داعشە گواستراوەکان لە سووریاوە هەمیشەیی نییە و دەیانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکانیان

یاسین

بازرگانی عێراق: بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە (ئاردی سفر) ٢.٥ ملیار دۆلاری بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە

یاسین