zagros news agency

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Wednesday” بڵاودەکرێتەوە

تۆڕی نێتفلیکس بە بڵاوکردنەوەی ترەیلەرێکی نوێ، وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Wednesday”ـی ئاشکرا کرد.

بەپێی راگەیاندراوەکە، وەرزی نوێی زنجیرەکە لە دوو بەش پێکدێت؛ بەشی یەکەم لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ و بەشی دووەمی لە ٣ی ئەیلوولی هەمان ساڵدا نمایش دەکرێت.

چیرۆکی وەرزی نوێ باس لە گەڕانەوەی وێنسدەی ئادامز (جێنا ئۆرتێگا) بۆ ئەکادیمیای نێڤەرمۆر دەکات، کە ئەمجارە رووبەڕووی نهێنی تاریکتر و مەترسی گەورەتر دەبێتەوە. 

زنجیرەکە لە دەرهێنانی تیم بێرتنە و کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری وەک ستیڤ بوسیمی و کاترین زیتا-جۆنز تێیدا بەشدارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانا ئیمیلی ئەندەرسۆن: ئەزموونێکی ترسناک و ئاڵۆز لە “Silent Hill”

ART

مێت گالا 2026 رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە

ART

پێشانگەیەکی تایبەت بە فەرشی کوردی دەکرێتەوە

ART