zagros news agency

لیژنەی لێکۆڵینەوە: 17 بەرپرس و کارمەند و سێ ئەفسەر لەسەر ڕووداوی ئاگرەکەی شاری کوت ڕاگیران

ئەمڕۆ شەممە، 19ـ7-2025، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی ‘هایپەر مارکێتی’ شاری کوت، ئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕاگەیاند، دەرەنجامەکان بریتین لە ڕاگرتنی 17 بەرپرس و کارمەندی حکوومی و ڕاگرتنی سێ ئەفسەر بەهۆی کەمتەرخەمی، کە کارەساتەکەی گەورەتر کردووە و زیانەکانی زیاتر بوونە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، میقداد میری، ڕایگەیاند، “لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کە بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی پێکهێنراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەڵگە و پێداچوونەوەی مەیدانی لەگەڵ شایەتحاڵەکان، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، کەمتەرخەمییەکی ئاشکرا لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندەوە لە چەند بەشێکدا هەبووە، کە بووەتە هۆی خراپتربوونی کارەساتەکە و زیانەکانیشی زیاتر بوونە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کاتی 17 بەرپرس و کارمەند لە پارێزگای واست، تا تەواوبوونی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.
میقداد میری دووپاتی کردەوە، لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و دواتر بە شێوەیەکی شەفاف بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوە هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە راستەوخۆکانی رووداوەکانی سووریا لەسەر دۆخی عێراق

دڵشاد

دادگە سزای بەندکردنی بەسەر کارل رینشدا سەپاند

ART

ئەمڕۆ بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین