zagros news agency

یوسف لاخدیم هەڵوێستی خۆی لە بارەی گەڕانەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات

 

یوسف لاخدیم یاریزانی لاوی مەغریبی دوای جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی وەک یاریزانێک بۆ یانەی ئەلاڤێس پێشکەش کرا.

یاریزانەکە دەڵێت، بەڕاستی بڕیارێکی جوان و گرنگ بوو، هیوادارم لە ئاست چاوەڕوانییەکانی یانەکە و هاندەرانیدا بم.
سەرەڕای گواستنەوەی، یانەی ڕیال مەدرید 50% پشکی لە یاریزانەکەدا هێشتووەتەوە، هەروەها بژاردەی کڕینی چەند ساڵەی هەیە، دەرگاکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ گەڕانەوەی داهاتوو بۆ یانەکە.

لەم چوارچێوەیەشدا لاخدیم لە کۆمێنتێکدا دەڵێت “ئەستەمە لە یانەیێکی وەک ڕیال مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنیت بەهۆی ڕکابەرییە چڕەکانەوە، من بە تەواوی لەگەڵ ئەوەدام، ڕۆیشتنم هەنگاوێکی دروستە؛ من وەک یاریزانێکی تۆپی پێ گەشە دەکەم. هیوادارم دەرفەتی ئەوەم هەبێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو یانەیە، یان بۆ یانەیەکی دیکە لە هەمان ئاستدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

یاسین

ئۆڵمۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەرشەلۆنە دادەبڕێت

یاسین

هۆکاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ئاشکرا دەبێت

یاسین