zagros news agency

توتنهام هەولێکی جدی گرتۆتە بەر بۆ بەدەست هێنانی پالێنهای

 

ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری جواو پالهینهای ئەستێرەی پورتوگالی یاریزانی بایرن میونشن دەکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێشتا گرنگیدانی تۆتنهام لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بەو پێیەی تا ئێستا یانە لەندەنییەکە هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە، بەڵام گرنگییەکی ڕاستەقینەی بۆ ئەو یاریزانە تەمەن 30 ساڵە نیشانداوە.

ئەوەش لەکاتێکدا بایرن میونشن خواستی خۆی بۆ دانوستانەکانی سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەربڕیوە، بەمەرجێک ئۆفەرێکی دارایی گونجاو وەربگیرێت کە لەگەڵ خواستەکانیاندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

پێکانەکەی رافینیا لەوە قورسترە وەک لەوەی بارسێلۆنا چاوەڕێی بوو

یاسین

خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ

یاسین