zagros news agency

کێبڕکێی لەنێوان تاکتیک و بڕیارەکانی ڤاردا

 

ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەهۆی ململانێ و پێکدادانی زۆری یاریزانان لە کاتی لێدانە جێگیرەکاندا ناسراوەتەوە بەجۆرێک کە گۆڕەپانی یاری بووەتە شوێنی زۆرانبازی و فشار خستنە سەر گۆڵپارێزەکان.

 

دەیڤید مۆیس ڕەخنەی لە بێدەنگی ناوبژیوانان گرت لە ئاست ئەو پشێوییەی لە ناوچەی سزادا ڕوودەدات و رۆبێرتۆ ڕۆسێتی بەرپرسی ناوبژیوانانی ئەوروپاش نیگەرانی خۆی لە بەرانبەر فشارە توندەکانی سەر گۆڵپارێزەکان دەربڕی.

 

یانەی ئارسیناڵ وەک پسپۆڕی ئەم بوارە دەرکەوتووە و زیاتر لە ٣٠٪ی گۆڵەکانی بە لێدانی جێگیر تۆمار کردووە بەڵام لە یاریی رۆژی یەکشەممەدا بە هاوکاری “ڤار” و بەهۆی فاوڵێکی سەر گۆڵپارێزەکەیان گۆڵێکیان لەسەر هەڵوەشایەوە و سەرکەوتنێکی چارەنووسسازیان لە ململانێی نازناوەکەدا بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا ئەستێرەیەکی چێڵسی سزا درا

sarkar

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین

لیڤەرپوڵ ئۆفەرێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکی پێشکەش کرد

یاسین