zagros news agency

وەزیری ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

 

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی کە لە سووریا کاری دەکرد، راگەیاند.

شەمەری گوتی، تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە ملیۆنێک و 350 هەزار حەبی هۆشبەریان لە ناوخۆی سوریادا پێبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا بووه.

وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد، مەفرەزێکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان، بە پشتبەستن بە هەواڵگری و سەرچاوەی ورد لەناو تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکانی سووریا، بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی گرنگی ئەمنی لە دیمەشق ئۆپەراسیۆنێکی دەستیپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

سەڵاح

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس زانیاری له‌باره‌ی به‌شداری پارتی له‌ كابینه‌ی نوێی عێراق ئاشكرا ده‌كات..سیڤی وه‌زیره‌كان پێشكه‌ش كراون

یاسین