حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی، یاریزانی فولباکی پاریس سانجێرمان، جەختی لەسەر خواستی تیپەکەی کردەوە بۆ درێژەدان بە سەرکەوتن دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، کە بردنەوەیەکی مێژوویی بوو بە ئەنجامی 5-0 لە ئینتەرمیلان.
حەکیمی لە لێدوانەکانیدا دەڵێت: دەمانەوێت دووجار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین، دەزانین ڕکابەرییەکە لەگەڵ یانەکانی وەک بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی سەخت دەبێت، بەڵام ئاگاداری گەورەیی ئەو تەحەدایەین و ئامادەین بۆی.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە یانەی پاریس هەموو هەولی خۆی دەخاتە گەر بۆ سەرکەوتنی زیاترو بەدەستهێنانی نازناو بەتایبەتی نازناوی چامپێۆنزلیگ کە ئامانچی داهاتووی یانەکەیە.

