ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەوڵێکی نوێیدا سەبارەت بە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد یانەکە بە سەرپەرشتی خوان لاپۆرتای سەرۆکی گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی لاوی تیپەکە مارک بێرناڵ،کە بەپێی نوێترین زانیاری گرێبەستەکە تاکو ساڵی 2031 درێژ دەکرێتەوە،کە گرێبەستەکەی ئێستای ساڵی 2029 کۆتایی دێت.
بەپێی زانیارییەکان بێت لاپۆرتا لەسەر داوای هانزی فلیک خۆی پەیوەندیدار بووە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ یاریزانەکە و پڕۆژەی داهاتووی بارسێلۆنایان بۆ باس کردوە،لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنەری یانەکە زۆر ڕازیە لە تواناکانی بێرناڵ و دەیەوێت بۆ کاتێکی درێژتر بمێنێتەوە لەپێناو برەو پێدانی زیاتری ئاستی تیپەکەی.
بێرناڵ لەدایک بووی ساڵی 2007 و دەرچووی ئەکادیمیای یانەی بارسێلۆنایە،لەساڵی 2024ەوە سەرکەوتووە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە و سات لەدوای سات ئەستی زیاتر بەرەو پێش دەچێت،کە چاوەڕوان دەکرێت لەداهاتوودا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ.
“سەرکار ڕێبوار”

