zagros news agency

گواردیۆلا نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ڕۆدری دەخاتە ڕوو

لە لێدوانێکی نوێیدا بەر لە یاریەکەیان بەرامبەر یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی لەمیانی ئامادەکاریەکانیان بۆ وەرزی نوێ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی چەند زانیاریەکی نوێی خستە ڕوو دەربارەی پێکانەکەی ڕۆدری ناوەڕاستکاری تیپەکەی.

 

 

ڕۆدری براوەی باڵۆندۆری وەرزی ڕابردوو دوای پێکانە سەختەکەی گەڕایەوە یاریگاکان بەڵام لە مۆندیالی یانەکاندا لە ناکاو تووشی پێکان بوویەوە و تاکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە ڕاهێنان کردنی بە کۆمەڵ لەگەڵ مان سیتی.

 

گواردیۆلا وتی”ئێستا بارودۆخی ڕۆدری زۆر باشترە و هەنگاو هەنگاو بەرەو چارەسەری تەواوەتی دەچێت،ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ تیپەکەمان،ڕەنگە بەر لە وەرزی نوێ لە یاریگا بـبـیـنـدرێت”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ئەرسنال یانەکەی جێدەهێلێت

یاسین

نرخی گواستنەوەی جاکسۆن بۆ بایرن میونشن ئاشکرا کرا

یاسین

مارسیلیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە

یاسین