zagros news agency

پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند محەممەد عەزیزی کرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێرو فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵ پرسی، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی محەمەد عەزیزی کرد، کە ماوەیەکە چارەسەری تەندورستی وەردەگرێ.

پارێزگاری هەولێر، لەدۆخی  تەندروستی هونەرمەندی پرسیەوە و دووپاتی لەسەر چارەسەرە پزیشکییەکان کردەوە و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواست. ئامادەیی خۆیشی بۆ هەموو هاوکارییەکی نیشاندا.

هونەرمەند محەمەد عەزیز سوپاسی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری کرد کە خەمخۆرانە  هونەرمەندان بەسەر دەکاتەوەو لە رەوش و تەندورستیان دەپرسێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووری بیلگە جەیلان سەرۆکایەتیی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی قاهیرە دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART