وەزیری وزەی سووریا كه سهردانی عێراقی كردبوو داوای لە وەزیری نەوتی عێراق کردووە هێڵی نەوتی کەرکووک-بانیاس نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام ژێرخانی هێڵەکە زۆر وێران بووە و نۆژەنکردنەوە و دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵەکە پێویستیی بە ژینگەیەکی لەباری وەبەرهێنان و لە هەمان کاتدا بودجە و سەقامگیری و متمانەی سیاسی هەیە.
حکوومەتی سووریا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بە نەوت و بەنزین مانگانە پێویستی بە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە و ئەگەر بەسەر ڕۆژەکاندا دابەش بکرێت ئەوا ڕۆژانە پێویستی بە سەد هەزار بەرمیل نەوت هەیە، حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دەستی بە پەرەپێدانی پێوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە کردووە و بڕیارە بەشێک لە پێداویستیی گازەکەیشی لەرێی تورکیاوە دابین بکات.
لهم بارهوه بهرههم گهردی، شارهزا له بواری نهوت بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “داواکاری سوریا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوت دوای سەردانی وەفدێکی عێراق دێت بە سەرۆکایەتی حمید الشطری سەرۆکی دەزگای هەولگری عێراق و وەفدێکی تەنکنیکی لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ سوریا کە داوایانکردووە هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئەمنی و وزە هاوکاری یەک بکەن و بە تایبەت هێلی بۆری نەوتی کەرکوک- بانیاس، دووبارە بخرێتەوەکار کە لە سالی ۲٠٠۳ ەوە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سوریا وەستاوە.
راشی گهیاند: سوریا دەستیکردووە بە هەوڵێکی گشتگیر لە بواری وزە بۆ دابینکردنی پێدوایستی ناوخۆ لە نەوت و گازی سرووشتی ئەم هەولە سوریا هاوکاتە لەگەڵ هاوردەکردنی گازی سرووشتی لە ئازەربایجان بەوەی سوریا لە قەیرانێکی قوڵی وزەدایە مەبەستیەتی نەوتی بە هەرزانتر دەستبکەوێت لە عێراق کە لە پێشوودا بۆ پالاگەوکانی لە عێراقەوە نەوتی بە نرخی هەرزانتر لە بازارەکان هاوردە دەکرد.!
گهردی دهشلێت: “حکوومەتی عێراق مەبەستیەتی لە رووی ئاسایشی وزەوە دەرچەیەکی نوێی هەبێت بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە، بەڵام ئەوەی دەبیندرێت ئەم هەوڵە زیاتر هەوڵێکە بۆ دروستکردنی فشار لەسەر تورکیا کە یەک لایەنه تورکیاوە ڕێککەوتنی هێڵی بۆری عێراق تورکیا لە ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ دەێندرێت.نەوەک هەوڵێکی جددی و پراکماتیکی، چونکە ئەم هێلی نەوتە تەمەنێکی زۆری هەیە و رووبەرووی تەقینەوە و لەناوچوون بووە کە نە وێستگەکانی پەمپکردنی ماون نەهێڵەکانی کارەبا نە خودی بۆریەکە توانای ماوە کە رووبەرووی داخوران بۆتەوە کە زۆر ئەستەمە بتواندرێت کاری پێ بکرێتەوە و تێچوویەکی یەکجار زۆری پێویستە کە دهگاته ٦٠٠ ملیۆن دۆلار وە نۆژەنکردنەوەی نزیک دووساڵی پێویستە.

