zagros news agency

محەمەد ئیلخانی: لە حکومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك گرنگی بە پێكهاتەكان داوە

 

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان رایگەیاند، کە ئەگەر سەیر بكەین لە عێراق و هەر وڵاتێك ناكۆكی هەبێت لە نێوان پێكهاتەكاندا هەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی سیاسیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك گرنگی بە پێكهاتەكانی كوردستان داوە، ئەو ناكۆكییانە نەك هەر نیین، بەڵكوو پێچەوانەیە و هەموان وەكوو خوشك و براین.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەموو ئەو مافانە بۆ پێكهاتەكان وا بەئاسانی بەدەست نەهاتوون، رۆڵی سەرۆك بارزانی لەو پرسەدا یەگجار گرنگ بووە، سەرۆك بارزانی بە رێنماییەكانی و ئەو ئاراستانەی بۆ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستانی كردووە كە دەبێت مافی پێكهاتەكان پارێزراو بێت، ئەوە وایكردووە پێكهاتەكان لە هەموو پرسەكاندا قسەیان هەبێت و مافیان هەبێت، ئەوە تەنیا بۆ توركمانەكان نەبووە، بۆ هەموو پێكهاتەكان بووە.
سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان گووتی: لە هەرێمی كوردستان، بەشداریپێكردنی پێكهاتەكان لە حكوومەت و پەرلەمان و هەموو چالاكییە سیاسییەكان لە كۆی سیستەمەكە وایكردووە هیچ جیاوازییەك لە نێوان هیچ پێكهاتەیەك نەبێت، هەموو كەسێك دەرفەتی چوونەپێشەوەی پێدراوە و خاڵی گرنك ئەوەیە مافەكانی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان هەر لە عورف و قسەدا نەماوەتەوە، بەڵكوو بە یاسایی كراون، لە هەموو سێكتەرەكاندا ماف بە پێكهاتەكان دراوە، ئەو یاسایانەی لە هەرێمی كوردستان هەن، بە تایبەتی یاسای مافی پێكهاتەكان، نە لە عێراق و نە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوشێوەی نییە، لەبەر ئەوە دۆخی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە عێراق و ناوچەكە ناكرێت و تەواو پێچەوانەیە، ئەگەر سەیر بكەین لە عێراق و هەر وڵاتێك ناكۆكی هەبێت لە نێوان پێكهاتەكاندا هەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی سیاسیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك گرنگی بە پێكهاتەكانی كوردستان داوە، ئەو ناكۆكییانە نەك هەر نیین، بەڵكوو پێچەوانەیە و هەموان وەكوو خوشك و براین.

هەروەها محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەرێمی كوردستان جگە لەوەی كە ناسراوە بە پێكەوەژیان، ئەوا دەسەڵاتی سیاسییش گرنگیی زۆری بە پێكهاتەكان داوە، ئەوەی هەیە لێرە تەنیا ململانێی سیاسییە، ئەوەش حاڵەتێكی دروست و پێشكەوتووە و ململانێیە لەسەر باش بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان، هەر ئەو مافانەش وایانكردووە لە هەرێمی كوردستان پێكهاتەكان پشتیوانی لە هەموو ئەو هەنگاوانە بكەن كە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان گرنگن، هەروەكوو لە شەڕی داعش هەموو پێكهاتەكانی كوردستان پشتیوانیی پێشمەرگە بوون، هەیانە پێشمەرگە بوون، لە ڕیفراندۆم هەموومان بەیەكەوە دەنگمان بە سەربەخۆیی كوردستان دا، ئەوەش هەمووی پەیوەندی بەو گرنگیدان و خۆشگوزەرانییەوەیە كە پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان هەیانە، كە هەر ئەوەش وایكردووە پێكهاتەكانی عێراق ئەگەر بۆیان بكرێ بێن لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بن، هەرێمی كوردستان تاكە شوێنە لە ناوچەكە كە پێكهاتەكان تیایدا زیاد دەكات نەك كۆچ بكەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە سلێمانی خانمانی دەستڕەنگینی هەڵەبجە پێشانگەیەكیان كردەوە

ART

بەربژێرەکێ پارتی: خەلکێ دهۆکێ هەمی ڕەنگا پالپشت و پشتەڤانێت لیستا سەرۆک بارزانی نە

دڵشاد