zagros news agency

مەترسیی سەگی بەرەڵا لە زاخۆ؛ هاووڵاتییان داوای چارەسەر دەکەن

 

​دیاردەی گەڕانی سەگی بەرەڵا لە گەڕەکی “ئاشی چەمی” لە شاری زاخۆ نیگەرانی لای دانیشتوان دروست کردووە.

لەم دواییانەشدا، کۆمەڵێک سەگ چوونەتە ناو حەوشەی ماڵێکەوە و بوونەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە.

​هاووڵاتیانی گەڕەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربوونی ئەم سەگانە لەناو کۆڵانەکاندا هاتوچۆی ڕۆژانەی خەڵکی تێکداوە، بەتایبەت بۆ منداڵان و ژنان، و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو.

​خەڵکی دەڤەرەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەکانی قایمقامیەتی زاخۆ دەکەن کە بە زووترین کات چارەسەرێکی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆکردنەوەی ئەم سەگانە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئارامی بۆ گەڕەکەکە بگەڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كتێبی “هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران” چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART