zagros news agency

تۆتنهام بە ئاستە بەرزەکەی مان سیتی شۆک کرد

 

لە هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ یانەی ماچێستەر سیتی لەنێو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد و یاریەکەشی پێ دۆڕاند و ئەم هەفتەیەی لەخولەکە بەبێ خاڵ کۆکردنەوە بەڕێکرد.

برینان جۆنسن ئەستێرەی یانەی تۆتنهام خۆشحاڵی خۆی دەربڕی دوای بردنەوەی مێژوویی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

جۆنسۆن دوای یارییەکە وتی: زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامەکە، پێموایە ئەمڕۆ ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و لەچاو ئاستی هەفتەی ڕابردوومان ، بەڕاستی چێژ لە یاریکردن لە ژێر دەستی فرانک وەردەگرم، ئێمە بە وردی یاری دەکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا بە ئازادی.

لە کاتێک دا مان ستی ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و نەیدەتوانی هێزی خۆی نیشان بداتبەتایبەتی لە گەیمی یەکەم تۆتنهامیش هەموو هەولی خۆیدا و توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر مان ستی بەدەست بێـنـێـت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

یاسین

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیا نابێت

یاسین

لیڤەرپول بۆندی جێرمی فریمپۆنگ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین