zagros news agency

سوارێز لە بڕیاری وازهێنانی نێودەوڵەتی پەشیمان بۆتەوە

لویز سوارێزی ئەفسانەی ئۆرۆگوای ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە ئامادەیە بۆ مۆندیال و لەبڕیاری وازهێنانی نێودەوڵەتی پەشیمانە،کە لە ساڵی 2024ەوە یاریزانەکە ئەو بڕیارەی داوە،بەڵام دوای چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی هەڵبژاردەکە یاریزانەکە ئێستا دەیەوێت بۆ مۆندیال یاری بکات.

لەبەیاننامەیەکدا سوارێز ڕایگەیاند؛ هەرگیز ناڵێمە هەڵبژاردەی وڵاتەکەم نەخێر،لەو کاتە باشتر بوو پێگەکەم بۆ لاوەکان چۆڵ بکە،بەڵام ئێستا گرنگە و مۆندیالمان لەپێشە،وە داوای لێبووردنم لەهەموو ئەوانە کرد،کە پێویست بوو،هێشتا وزە و ئارەزووم ماوە بۆ یاری کردن،هەندێک جار دوای شکستێک توڕە دەبێت و قسە دەکەیت و لەسەر پاسێکی هەڵە هاوار دەکەیت تێدەگەیت دەتوانی زیاتر بەردەوام بیت.

سوارێزی تەمەن 39 ساڵ یەکەمین جار لەمۆندیالی 2010ی ئەفریقا بەشداری کرد و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە بە 69 گۆڵ،کە خاوەنی کۆپا ئەمریکای ساڵی 2011 لەگەڵ شین پۆشەکانی لاتین.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەراست توشی ئاستەنگی گەورە دەبێت

یاسین

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. بەڕازیل و ئوروگوای بە یەکسانی و بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین

کۆمپانی؛ هەرگیز زوو بڕیار لەسەر یاری نادەین

یاسین