zagros news agency

شەری ئاو و مەترسی و کاریگەریکانی لە داھاتوودا

ئازاد محەمەد سعید

پێشەکی

لە سەدەی ٢١ـەدا، جیهان ڕووبەڕووی گۆڕانکارییە گەورەکان دەبێت لەبواری کەش و هەوادا لەوانەش بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوان و بڕین و سووتانی دارستانەکان و پیسبوون و فڕێدانی پاشماوە پلاستیکیەکان و پابەندنەبوونی وڵاتان بە ڕێنماییە ژینگەییەکان، و گەشەپێدانی زۆربەری شارەکان و کەمبوونەوەی سەرچاوەیی سروشتی. لە ناو ئەم گۆڕانکارییانەدا کە بێگومان “ئاو” بە گرنگترین فاکتەری ژیانی مرۆڤ دادەنرێت و مەترسیەکی گەورەی لەسەر هەیە لە داهاتوودا وە پشت بەستن بە زانیاریە نوێیەکان و راپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا شەری ئایندە، لەسەر سەرچاوەیی ئاو دەبێت.

گرنگی ئاو

ئاو بنەمای ژیانە، بەهۆی بەکارهێنانی ڕۆژانە، خواردن، کشتوکاڵ، پیشەسازی، و دروستکردنی کارەبا. بەڵام پێویستی بە ئاوی پاک زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا دانیشتوان زۆردەبن، کەش و هەوا دەگۆڕێت، وە خواست لەسەر ئاو زیاد دەبێت.

هۆکارە سەرەکییەکان بۆ شەری ئاو

1. کەمبوونی سەرچاوەیی ئاو

زۆر ناوچە لە جیهان بە شێوەیەکی سروشتی ئاویان کەمە. لە کوردستان و ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست ، ئاو بە سەرچاوەیەکی گرنگ و گەورە دەبینرێت.

2. کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ئاو

گۆڕانی کەش و هەوا یان “گۆڕانکارییەکانی جیهانی” پەیوەندیدارە بە زیادبوونی گازە گۆڕەکان و سوتاندنی ماددە فۆسیلییەکان و خراپبوونی زەوی. ئەم گۆڕانکارییە جیاوازیەکی زۆری درووست کردووە، بە تایبەتی کاریگەرییە گەورەکانی لەسەر ئاو و سەرچاوەکانی

 

3.زۆربوونی دانیشتوان و خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو
زیادبوونی دانیشتوان یان قەبارەی زۆرتر بوونی خەڵک لە ناوچەیەکدا کاریگەرییەکی زۆر و راستەوخۆی هەیە لەسەر سەرچاوەی ئاو. لە ماوەیەکی کەمدا دەبینرێت کە پەیوەندییەکی نەرێنی هەیە نێوان زیادبوونی دانیشتوان و کەمبوونی ئاو ئەمەش دەبێتە کێشەیەکی گەورە .

4. پەیوەندی نێودەولەتی و کێشەی سیاسی لە سەر ئاو

ئاو بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی سرووشتییە و سنووردارە، بۆ زۆر وڵات و ناوچە گرنگترین ماددەی ژیاندار و ئابوورییە. لە ماوەیەکی نزیکدا، پەیوەندییە نێودەولەتییەکان و کێشە سیاسییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو پەیوەندیدارن بە بەدەستهێنانی، بەشکردن و بەکارهێنانی ئاو.

چەندین ڕووبار بەنێوان وڵاتان دەرۆن ،و هەر وڵاتێک هەوڵ دەدات ئەو سەرچاوەیە بە خۆی ببەستێتەوە و گڵبدادەتەوە لە رێگەی بەنداو .

بەنداوە گەورەکانی تورکیا و ئێران لەسەر زاب، دجڵە، و سیروان کاریگەرییەکی زۆر هەیە لەسەر عێراق و کوردستان.

نموونە جیهانییەکان

ڕووداوەکانی رووباری نیلی نێوان میسر و ئەسوبیا: ئەسوبیا بەنداوێکی گەورەی دروست کردووە، ئەمەش مەترسێکی گەورە لە سەر ئاوی مسر دروست دەکات.

بەنداوەکانی تورکیا لە سەر دیجلە و فورات: دەبێتە هۆی کەمبوونی ئاو لە باشووری عێراق بوون.

ئەفریقا و ئاسیا: زۆر ناوچە ئامادەکاریان کردوە بۆ پاراستن لە سەرچاوە ئاویەکان بەهۆی تەقینەوەی جیهانی.

کاریگەریی شەری ئاو لەسەر وڵاتان

“شەری ئاو” وشەیەکی نوێیە کە بەکارهاتووە بۆ نیشاندانی کێشە و شەڕ لە نێوان وڵات و گرووپەکان بەهۆی داڕشتن و بەدەستهێنانی سەرچاوەی ئاو. ئەم جۆرە کێشەیە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات لە ناوچەکان و وڵاتان کە ئاو لەوانەیە کەم یان سنووردار بێت.کێشەی ئاو دەکرێت پەیوەندی نێوان وڵاتان توند بکات. بە تایبەتی ئەگەر وڵاتێک سەرچاوەی ئاوەکە دەستگیر بکات و بەڵام وڵاتی دیکە پێویستی پێی هەبێت.

نموونە:

تورکیا بەنداو دروست دەکات لەسەر دیجلە و فوڕات

عێراق و سوریا تووشی فێمن ( المجاعة ) و کەمبوونی ئاو دەبن ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ کێشەی سیاسی

🔹 ئەو وڵاتانەی زۆرترین مەترسیی شەری ئاویان لەسەرە:
عيراق و سوریا و يەمەن و مسر و ئێران و ئیسرائیل و ئەفریقیا

چارەسەرەکان
1- پەیوەندی نێودەولەتی و ڕێککەوتنی سەربەخۆ بۆ بەشکردنی ئاو

2- زیادکردنی کاریگەری تەکنەلۆژیا بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو.

3- دامەزراندنی سیاسەتی ئاو بە چاودێری و هاوبەشی وەلاتان .

4- ڕێکخستنی کشتوکاڵ و پیشەسازی بە شێوەی ئاوپارێز.

ئەوەی لێردا دەمەوێت باسی کوردستانە ، کوردستانیش لە ناو ئەو ناوچەیانەیە کە پێویستی بەپلانی ئاو و پەرەپێدانی بەنداوەکان هەیە، بۆ پاراستنی ئاو و ڕێگری لە کێشەی داھاتووی شەری ئاو ئەوەی جێی باسە لە کارنامای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێزدار ( مسرور بارزانی ) جەندین پلانی توکمە بۆ کەمی ئاو دانراون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەدوور بگرن لە قەیرانی ئاو ئەویش بەدروست کردنی چەندین بەنداو و پۆند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم (8) بەنداوی و ( 9) پۆند دروست کراوە و ( 36 ) پۆند لە ژێر دروستکردندان ئەگەر ئەم سالە رێژەی باران بارین وەکو سالانی پێشوو بوایە لە دەشتەکان بری باران لە نێوان 200 ملم تاکو 400ملم له ناوجە شاخاوییەکان بری باران لە نێوان 700ملم تاکو زیاتر لە 3000 ملم بوایە ئێستا دۆخی ئاوی هەرێمی کوردستان لە قۆناغێ تر دەبوو بەهۆی زۆری بەنداو و پۆندەکانی ئەوەی جێی باس کردنە هەرێمی کوردستان ئێستا ژێرخانێکی باشی هەیە بۆ گڵدانەوەی ئاو ئەگەر بڕی باران بارین لە کوردستان ببارێت وەکو سالانی پێشوو ، هەرێمی کوردستان دەبێتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ سامانی ئاوی پاک ، وە هەروەها لە سەردەمی کابینەی نۆیەم توانرا ئاوی سەر زەوی بگوازرێتەو ژێر زەوی بە رێگای پاراوكردنی دەستکرد ئەمەش دەولەمەندکردنی ئاوی ژێر زەویە بە ئاوی باران ئەم رێگایە نوێیە کاریگەرێکی زۆر دەبێت بۆ ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

دڵشاد

رەهەندە جیاوازەکانی سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ ئەمەریکا

سەڵاح

پارتى واتە خۆڕاگرى و کەرامەت و خاك و نیشتیمان

سەڵاح