zagros news agency

عێراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی

باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ بڵاویکردەوە، کەسێک لە سۆشیال میدیا بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی عێراقییەکان لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات، ئەمە ڕاست نییە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، “هیچ ڤیزایەکی هاتنە ژوورەوەی ڕووسیا نادات، کە ئەوکەسە لەو بانگەشە چەواشەکارانە ڕایگەیاندووە”، ئاماژەی بەوەش کرد “تاکە لایەنی ڕێگەپێدراو بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ناو خاکی ڕووسیا، باڵیۆزخانەی ڕووسیایە لە بەغدا و کونسوڵخانەکانیەتی لە هەولێر و بەسرە.”
باڵیۆزخانەکە هەڵوێستی عێراقی لە بێلایەنی سەبارەت بە قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، هەروەها داوای چارەسەری ئاشتیانە و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانە ئەندامانی خەڵکی عێراق ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕووسیادا هیچ نوێنەرێکی فەرمی ێگەپێدراوی پێکهاتەی عێراقی نییە، نە لە لایەنی عێراقییەوە و نە لە لایەنی ڕووسییەوە، هۆشداریشی دەدات، لە فریودان یان تێوەگلانیان لەو جۆرە تۆمەتانە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ هاتووە، هۆشداری دەدەینە خەڵکی عێراق ئەوانەی نیشتەجێی ڕووسیا یان دەرەوەی وڵاتن لەوەی بە بیانووی جۆراوجۆر بە بەشداریی لەو شەڕەدا نەکەن، داواشی کرد، وریا بن و خۆیان لە نێچیری ئەم تاکتیکە چەواشەکارانە بەدوور بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Anthropic دوو مۆدێلی نوێی ژیری دەست کرد نمایش کرد

یاسین

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

سەڵاح

زەیدی بەڵێنی سزادانی تاوانبارانی ڕووداوەکەی دۆرە دەدات

سەڵاح