zagros news agency

یانەی چێڵسی لە قەیران و ئابڕوو چوونێکی مێژوویی گیری خواردوە

 

ئەم چەند ڕۆژە بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆتە کابووسێکی گەورە و یانەکە کەوتۆتە بەر هێرشی ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان بەتایبەت بەریتانیا ئەمەش بەهۆی هەندێک ڕەفتاری یانەکە ژهەمبەر ئەستێرەکانی خۆی بە تایبەت ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری تیپەکە،کە ڕۆژنامەکان چێڵسی بە یانەی کوشتن ناو دەبەن.

 

دوای ئەوەی وێنەیەک بڵاو بوویەوە لە ژوورێکی بچووکی بارەگای یانەکە،کە ڕەحمیم ستێرلینگ و بینۆتی و داڤید فۆفانا دەرکەوت بوون زۆر بە نا ئومێدی دانیشت بوون،دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو سێ یاریزانە لە یانەکە تەواو دوورخراونەتەوە تەنانەت ڕاهێنان و نان خواردن و ژوورەکانیشیان لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە جیا کراوەتەوە.

 

ئەم بابەتەش هەرایەکی گەورەی دروست کردوە بەجۆرێک کەمپینی دوورخستنەوەی چێڵسی دانراوە و یانەی چێڵسیش تاکو ئێستا بێدەنگە لە ئاست ئەو بابەتە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە دەربارەی ئەم کارانە،کە ڕەنگە لە درێژ بوونەوەی ئەم هەرایە یانەکە پەلکێشی دادگایەک بکات بۆ یەکلایی کردنەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. دێربی ئاگرینی مەدرید لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات

یاسین

گواردیۆلا؛ هەرگیز داواکاری گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا ڕەتناکەمەوە

یاسین

لەکۆتاییدا ئەلهیلال ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە سعودیا

یاسین