zagros news agency

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگەیاندنکار هێرۆ مەولوودی

رۆژی دووشەممە، 15-09-2025، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگەیاندنکار، هێرۆ مەولوودی.

رێوڕەسمەکە لەلایەن مۆزەخانەی پەروەردەیی و ئەرشیفی هەولێرەوە رێکخرابوو وەک رێزێک بۆ کارەکانی ناوبراو لە بواری پرسی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “هێرۆ مەولوودی رۆژنامەنووسێکی بەهەڵوێستە و وەک ئافرەتێکی بوێر وەک پەیامنێری جەنگ رووماڵی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشی کردووە.”

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو خەڵاتەکەی پێشکێشی هێرۆ مەولوودی کرد و بەشێک لە کار و بەڵگەنامە میدیاییەکانی ناوبراو لەلایەن مۆزەخانەکەوە نمایشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی زنجیرەی “The Last Of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

یادی ماتیۆ پێری لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

ART

نەسیر شەممە کۆنسێرتێک لە تونس سازدەکات

ART