zagros news agency

هەرێمی کوردستان و ڕووسیا هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکانیان دەدەن

رۆژی دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پێشوازیکرد لە ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا.

وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بە سەردانی پێشووی خۆی بۆ مۆسکۆ کرد و ڕایگەیاند کە لەو سەردانەدا “پردێکی بەهێزی پەیوەندی و هەماهەنگی کولتووری لە نێوان هەولێر و مۆسکۆ بنیاتنراوە.” 

هەروەها جەختی کردەوە کە وەزارەت کار بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە دەکات.

کونسوڵی گشتیی ڕووسیا ستایشی هەوڵەکانی وەزیری کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ناساندنی کولتووری کوردی بە شەقامی ڕووسیا، ئەمەش لە ڕێگەی کار و چالاکی هاوبەش و هەماهەنگی زیاترەوە دەبێت. لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری دیاری وەزارەتی پێشکەش بە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

“ڕامایانا” بە بەشداریی ئەستێرەکانی بۆڵیوود بەرهەم دێت

ART

مونا زەکی ڕێکاری یاسایی دژی کچێک دەگرێتەبەر

ART

ڕیچارد گێر نهێنیی دوورخستنەوەی لە ئۆسکار بۆ 20 ساڵ ئاشکرا دەکات

ART