zagros news agency

ئەو کەسەی براکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا

 

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە دوای دروست بوونی کێشەیەکی خێزانی لە نێوان دوو برا لە گوندی سیتکان سنوری ناحیەی دیانا برایەکیان دەمانچەی بەکار هێناوە دژی براکەی تری.

شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٥ ئاگادار کراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەبوونی زامدارێک بە ناوی ( ع. ک. ه ) کە لەئەنجامی بەرکەوتنی گولەیەک بەر سنگی زامدار بووە،دواتر لە نەخوشخانە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای لێکۆڵنەوە لەڕووداوەکە لەلایەن بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران دەرکەت کە ڕووداوەکە کوشتن بووە و کوژراو لەلایەن براکەی بەناوی ( ه. ک. ه ) کوژراوە بەهۆی بوونی کێشە لەنێوانیان ،دوای وەرگرتنی رێکارەکانی یاسایی وە وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکرێت بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران تۆمەتبار دەستگیر بکرێ بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی و چەکی بە کارهاتوو لەتاوانەکە لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەر داگیرا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین

سەفین دزەیی: هێزە نا یاساییەکان ڕێگریی لە شنگالییەکان دەکەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا لینکێکی بۆ زانینی نرخی کارەبا بڵاو کردەوە

سەڵاح