zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزی هەنگاریا لە عیراق دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 16ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراهیم نفاع باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق سڵاوی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵیۆزی هەنگاریا، پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا کرد.

 

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پێویستی هەماهەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە.

 

بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هەروەها پڕۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سزاكانی ترەمپەوە عێراق سێیەكی وزەی كارەبا لەدەست دەدا

سەڵاح

لە نیپاڵ خۆپیشاندەران پەرلەمان و ماڵی سەرۆککۆماریان سووتاند

یاسین

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەوروپادا کۆمپانیایەکی ئەڵمانی مووشەکێکی بازرگانی بۆ خولگەی زەوی هەڵدا

سەڵاح