zagros news agency

کۆمپانیای Oppo دوو مۆبایلی نوێی نمایش کرد

 

کۆمپانیای (Oppo) دوو جۆر مۆبایلی نوێی خۆی نمایش کرد بە ناوەکانی (Find X9) و (X9 Pro) هەردوو مۆبایلەکە بە چیپسێتی نوێی (Mediatek Dimenisty 9500) بەهێز کراون. مۆدێلی ئاسایی ڕوونماکەی قەبارەی (6.59) ئینجە لە جۆری (OLED) بە تێکڕای نوێبوونەوەی (120) هێرتز و ڕووناکی کۆتایی (3,600) نێت. گۆڕانکارییەکی گەورە لە پاتری مۆبایلەکەدا کراوە و ئێستا خاوەن پاترییەکی قەبارە (7,025) مللی ئەمپێر لە کاتژمێرییە و دەتوانرێت بە خێرایی (80) وات بە وایەر و (50) وات بە بێتەل بارگاوی بکرێتەوە هەروەها لەگەڵ ئەوەش هاوێنەیەکی تایبەتیان درووست کردووە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە (200) هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و (10) هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە کامێرای مۆبایلەکە ئەنجام بدەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گوگل تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ ئەپی یوتیوب زیاد کرد

سەڵاح

زیرەکیی دەستکرد کاتی دەستنیشانکردنی گرێی مێشکی لە ١٢ ڕۆژەوە بۆ ١٢ خولەک کەم کردەوە

سەڵاح

کۆمپانیای TSMC تووشی زیانێکی زۆر بووه‌تەوە

سەڵاح