zagros news agency

کۆمپانیای Oppo دوو مۆبایلی نوێی نمایش کرد

 

کۆمپانیای (Oppo) دوو جۆر مۆبایلی نوێی خۆی نمایش کرد بە ناوەکانی (Find X9) و (X9 Pro) هەردوو مۆبایلەکە بە چیپسێتی نوێی (Mediatek Dimenisty 9500) بەهێز کراون. مۆدێلی ئاسایی ڕوونماکەی قەبارەی (6.59) ئینجە لە جۆری (OLED) بە تێکڕای نوێبوونەوەی (120) هێرتز و ڕووناکی کۆتایی (3,600) نێت. گۆڕانکارییەکی گەورە لە پاتری مۆبایلەکەدا کراوە و ئێستا خاوەن پاترییەکی قەبارە (7,025) مللی ئەمپێر لە کاتژمێرییە و دەتوانرێت بە خێرایی (80) وات بە وایەر و (50) وات بە بێتەل بارگاوی بکرێتەوە هەروەها لەگەڵ ئەوەش هاوێنەیەکی تایبەتیان درووست کردووە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە (200) هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و (10) هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە کامێرای مۆبایلەکە ئەنجام بدەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی کاتی TikTok بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی داتا بۆ China

دڵشاد

کۆمپانیای تێسلا سوپەرچارجەری نوێ لە ولاتی چین دانا

یاسین

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نهێنییەکی شاراوەی خۆر ئاشکرا دەکات

سەڵاح