zagros news agency

پێنج چەکداری هەسەدە کوژران و برینداربوون

 

لە گوندی ‘ئەلحیسان’ سەر بە ناوچەی کەسرە لە لادێکانی دێرەزوور مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “ئەو مینە لەلایەن شانەکانی داعشەوە چێندراوە و ئەو ئۆتۆمبێلەی چەکدارانی ئێمەی تێدابووە کراوەتە ئامانج.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکە دوو چەکداری هەسەدە کوژراون و سێ دیکەش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکان دەستیانکردووە بە گەڕان و پشکنینی ناوچەکە کردووە و بەدوای شانەکانی داعش دا دەگەڕێن و ئۆپەراسیۆنەکانیش دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبن.

هەر دوێنێ ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردی حەدادیە لە ناوچەی عەریشە لە شاری شەدادە تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکیکی دیکەش بریندار بوو، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس پێشنیاری نوێی ئاگربەستی ڕەت‌کردەوە

یاسین

کۆمیسیۆن رێژەی بەرایی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد؛ دهۆک یەکەمه

سەڵاح

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گیانلەدەستدانی پێنجەمین فریاگوزاری ڕاگەیاند

یاسین