zagros news agency

لە سووریا دەستبەسەر نزیکەی 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گیرا

 

بەڕێوبەرایەتی بەرەنگابوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سووریا بەهاوکاریی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی ئەلزەمیر لەدەورووبەری دیمەشق، دەستیان بەسەر 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گرت و بەرپرسی تۆڕەکەشیان دەستگیرکرد.

عەمید خالید عید، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زانیارییانەی لە هەواڵگریی پێمان گەیشت، لقی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە لادێکانی دیمەشق، ئۆپەراسیۆنێکمان دژی تۆرێکی قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لەناوچەی ئەلزەمیر ئەنجامدا کە دەیانویست ماددەی هۆشبەر بەقاچاخ بنێرنە دەرەوەی وڵات.

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر نزیکەی 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆن لە ناوچەی ئەلزەمیردا گیرا، هەروەها سەرۆکی تۆڕەکەش دەستگیرکرا، گوتیشی: هێشتا بەدوای ئەو تۆمەتبارانەدا دەگەڕێین کە ماونەتەوە.”

عەمید خالید عید ڕاشیگەیاند، ئەو حەبانەی دەستی بەسەردگیراوە لەناو دەبرێت، هەروەها تۆماتباریش ڕەوانەی دادگا دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

ڕوونیشی کردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە ڕاوەدوونان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەنووسێک: هەولێر، واشنتۆن و پاریس و ڤیەنای مەزڵووم عەبدییە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

حزبوڵڵا هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئیسرائیل

jangawar