zagros news agency

ئەڵۆنسۆ وەڵامی ڤینـسیـۆس دەداتەوە

 

لەدوای ئەو ئاڵۆزیانەی بەهۆی گۆڕانکاری پێکردنی لەیاری کلاسیکۆ کەوتە نێوان چابی ئەڵۆنسۆ و ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید،کە دوای ئەو ڕووداوە ڤینسیۆس بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو کردەوە و داوای لێبوردنی لە چابی و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرد ئەمڕۆش چابی وەڵامی قسەکانی ڤینسیۆسی دایەوە.

 

چابی ئەڵۆنسۆ لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان وتی؛من دەمێکە ئەم بابەتەم داخستووە ڤینسیۆس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،کە کارێکی زۆر گرنگ بوو بۆ هەموومان و لەکۆبوونەوەی ڕابردووی تیپەکەمان لەبەردەم هەموواندا لەدڵەوە قسەی کرد من هەر لەو ساتەوە ئەم بابەتەم داخستووە
ڤینسیۆس یاریزانێکی ناوازەیە و کەسێکی گرنگە لە ڕیاڵ مەدرید.

 

ڤینسیۆس دەمێکی زۆر بوو مشتومڕی هەبوو لەگەڵ ڕاهێنەر و کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ئەمەش بەهۆی ئەوە پێیوایە پشتگوێ خراوە لەلایەن کارگێڕی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید،کە ئەم بابەتەش زیاتر مشتومڕەکەی تەقاندەوە،بەڵام ئەو بەیاننامەیەی ڤینسیۆس تا پلەیەکی باش بابەتەی کپ کرد.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین لێدوانی دیێگۆ سیمیۆنی لەسەر تیپەکەی

یاسین

سیڤیلیە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەرامبەر بەرشەلۆنە بەدەست بهێنێت

یاسین

ئینریکی: پاریس لە یاریزانەکان گرنگترە

یاسین