zagros news agency

سیمیۆنی؛ باسی ناوبژیوان ناکەم

دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی،ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یەکلاییکەرەوەی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چەند قسەیەکی گرنگی کرد و باسی لە شێوازی یاری کردنی تیپەکەی کرد بۆ سبەی شەو.

سیمیۆنی دەربارەی شێوازی یاری کردنی سبەی شەو وتی؛ ئێمە هەرچی پێویست بێت دەیکەین،سبەی شەویش چ شێوازێک بمانباتە ڕێگای سەرکەوتن ئەو یاریە دەکەین.

دەربارەی ئەو مشتومڕ و سکاڵایەی بارسێلۆنا کردوێتی لەسەر ناوبژیوان سیمیۆنی وتی؛من هیچ قسەیەک لەسەر ئەو بابەتە ناکەم،هەتا بابەتەکە زیاتر بڕوات فشارەکان زیاتر دەبن.

سبەی شەو لەچامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگای واندا مێترۆ پۆلیتانۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،بۆ ئەم یاریەش بارسێلۆنا پێویستی بە بردنەوە بەجیاوازی 3 گۆڵ،تاکو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین

گڤاردیۆل چی گوت لەسەر داهاتووی مان سیتی

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین