zagros news agency

شوان زراری بۆ زاگرۆس: داواكارم له‌ خه‌ڵكی به‌شداری كارابكه‌ن له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هێزه‌ نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان هه‌ڵبژێرن

 

په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ گرنگه‌ خه‌ڵكی كوردستان بچنه‌ ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌ هێزه‌ نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان

شوان زراری بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ هه‌تا دوو رۆژی داهاتوو رۆژێكی گرنگه‌، ده‌نگدەرانی تایبه‌ت ئه‌مرۆ ده‌نگیاندا به‌ خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و رۆژی 11ی مانگیش ده‌نگدانی گشتییه‌، ئه‌م رۆژه‌ گرنگه‌ بۆ كوردستان و عێراق، په‌یوه‌ندیی به‌ داهاتووی عێراق و كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.“

ڕوونیشی كردەوە: ” گرنگه‌ سه‌نگی كورد له ‌به‌غدا به‌هێز بێت و نوێنه‌رانی كورد له ‌به‌غدا شه‌ڕ بكه‌ن بۆ مافه‌كانی كورد، له ‌ماوه‌ی رابردوو هەموان بینییان كە كام لیست بوو ئازایانه‌ و كارایانه‌ بەرگریی لە خەڵكی كوردستان دەكرد و قوربانیی بە خۆی دەدا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك.“

گوتیشی: ”زۆر مافی كورد ماوه‌ له ‌به‌غدا كە هێشتا به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌، به ‌تایبه‌ت دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی و مادەی 140 و پرسی بودجه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بە حزبێك دەكرێت كە بەڕاستی خەمخۆری خەڵكی كوردستان بێت.“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەكات

سەڵاح

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

سەڵاح

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان مێژووێکی دەوڵەمەندی هەیە كه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌

سەڵاح