zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ پاتریارکی نوێی کلدان ده‌كات

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانی دەکات.

 

دەقی پیرۆزبایینامەکەیە:

 

بە بۆنەی هەڵبژاردنييه‌وه‌ وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.

جەنابیان کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دەبین لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى سوودانى سه‌رپه‌رشتى كرد له‌گه‌ڵ توركیا بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاو، جێبه‌جێ ناكرێت

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح