zagros news agency

مونا قه‌هوه‌چی بۆ زاگرۆس: كوردستان به‌هۆی سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌

 

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان باس له‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌رۆك بارزانی رۆڵی گرنگ و گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی كوردستان.

مونا قه‌هوه‌چی، بۆ زاگرۆس گوتی “ئه‌مرۆ رۆژێكی گرنگه‌ ده‌نگدان بۆ خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە چاوەڕوانی ڕۆژێکی نوێ، کوردستان بەهێزه‌ بەهێزە لە سایەی رابەرییەکی باوەڕپێکراو، سەرۆک  مسعود بارزانی

گوتیشی: ” کوردستان بەهێزە،  چونكه‌ رابه‌رێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی هه‌یه‌ كه‌ دوورمه‌ودایانه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ و بریارده‌دات و به‌هۆی حیكمه‌تی سه‌رۆكه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئازادانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، سەرۆک مسعود بارزانی  نیشانەی ئازادیە، نیشانەی ئیمانە بە نەتەوە.

راشی گه‌یاند: به‌دووربینی و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی چاومان له‌ داهاتوویه‌كی گه‌شه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

یاسین

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر کەنیساکەی دیمەشق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە

یاسین