zagros news agency

سلۆت بە لێدوانێک ئیساک شۆک دەکات

 

ئاڕن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان بە چەند ڕستەیەک دەربارەی ئەلێکساندەر ئیساکی ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ شۆکێک دروست دەکات و دەڵێت ئێمە پێویستمان بە هێرشبەرێکی نوێ نییە لە یانەکەمان چونکە خاوەنی پێکهاتەیەکی تەواوین لە تیپەکەمان و هەر چییەک بێت ڕێگەی گەورەمان بڕیوە.

 

سلۆت لە درێژەی قسەکانیدا وتی”ئێمە خاوەنی فرێمبۆرگ و ئیکیتیکی و ڤێرتزین،کە بە هەبوونی ئەو یاریزانانە لە هاوشانی موحەمەد سەڵاح هیچ کەمیەک دروست نەبووە لە پێکهاتەکەمان و ڕۆیشتنی دیاز بۆ بایرن میونخ و داروین بۆ هیلال ڕێگەکەی ئێمەی نەگرتووە”
ئەم قسانە ئێستا بۆتە شۆکێک بۆ ئیساکی یاریزانی نیوکاسڵ،کە لیڤەرپول بە درێژایی ئەم مێرکاتۆیە هەوڵی گواستنەوەی دەدا تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ئیساک لە نیوکاسڵ یاخی بێت و تەرکی ڕاهێنانەکان بکات لەگەڵ تیپەکەی.

 

ئەم قسانەی سڵۆت قوڵ بوونەوەی زیاتر دەدات بە کێشەی لیڤەرپول و نیوکاسڵ لەسەر گرێبەستی ئیساک،کە نیوکاسڵ لیڤەرپول بەوە تاوانبار دەکات کاریان لەسەر دەروونی ئیساک کردوە
نرخی ئیساک بە 150 ملیۆن دانراوە لەلایەن نیوکاسڵ بەڵام لیڤەرپول 120 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نادات بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە ئەسمەرە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

“ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتناسی” ڕەهەندە فیکرییەکانی ڕۆژهەڵاتناسی شیدەکاتەوە

ART

جێگری سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران دەستی‌ لەکار کێشایەوە

سەڵاح

کۆمپانیای مێتا سزای سەر هەژمارەکانی ترامپی راگرت

یاسین