zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای خۆی لە خاڵێکی سەربازیی قونەیترە بەرز دەکاتەوە

هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئامانجی چاودێریی ڕەوشی ئەمنیی، ئاڵای خۆیان لە خاڵێکی سەربازیی گوندی کودنەی گوندەواریی قونەیترە لە باشووری شام بەرز کردەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە کە ئەم خاڵە سەربازییە چەند کیلۆمەترێک لە سوپای ئیسرائیلەوە دوورە، کە لە گردی ئەل ئەحمەر جێگیر بووە. ئامانج لەم هەنگاوە بەدواداچوون و چاودێریی ڕەوشی ئەمنیی و مسۆگەرکردنی ئارامیی ناوچەکەیە، بۆ ڕێگرتن لە هەر ئاڵۆزی و هێرشێک کە بکرێتە سەر دەڤەرەکە.
ئەم ناوچەیە بەهۆی نزیکیی لە سنووری ئیسرائیل و بوونی هێزە جیاوازەکانەوە، بەردەوام ناوچەیەکی هەستیار و گرنگی ستراتیژیی بووە، بۆیە چاودێریی نێودەوڵەتیی تێیدا گرنگیی تایبەتیی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

سەڵاح

‎دوای 2 مانگ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان مەشهەد و بەغدا دەستیان پێکردەوە

گوران

لە بەغدا هێرش کرایە سەر ‘چێشتخانەی ئەمەریکی

یاسین