zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی کاندیدکردن و ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس دا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداوی نوێی عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر، کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی تەواوی گەلی عێراق بێت و کار بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بکات.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات و پێکەوە کار دەکەن لە پێناو دابینکردنی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ هەموو عێراقییەکان.

عەلی زەیدی ئەمشەو وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART

دوای کۆچی دوایی ئۆندەر؛ دەم پارتی بەڵێنی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات، ئاکپارتیش باس لە چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شه‌نگالى ده‌كات

سەڵاح