zagros news agency

کێشە دەکەوێتە نێوان یۆڤانتۆس و یەڵدز

 

بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی لاگازێتا سپۆرت رایگەیاند کە گفتوگۆکانی نێوان یۆڤانتۆس و کینان یەڵدزی ئەستێرەی لاوی تیپەکە بە تەواوی وەستاوە و لەسەر چەند بەندێکی دارایی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، لە سەرچاوەیەکی نزیکی یانەکەوە زانیوویانە لە ماوەی رابردوودا خانمە پیرەکە بەهیوابووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوە تورکییەکە بەڵام لە ئێستادا هەموو شتێک پێچەوانە بووەتەوە.

کینان یەڵدز لەرووی موچەوە لە پلەی 19یەمی یانەکەی دێت و تەنها چەند یاریزانێک مووچەکەیان لەو کەمترە، ئەمەش وایکردووە بیەوێت مووچەی زیادبکرێت بەڵام لەگەڵ یۆڤی نەگەیشتووەتە ریککەوتن، لەلایەکی دیکەوە بایرن میونخ ئامادەیە بیگوازێتەوە مووچەکەشی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

وەستانی گرێبەستی کینان یەڵدزی 20 ساڵان لە کاتێکدایە یاریزانەکە لە ئێستادا لە یانەکە وەک ئەستێرەی یەکەم تەماشادەکرێت و زۆرترین خواست لەسەر درێسەکانی هەیە لەنێو یاریزانانی یۆڤانتۆس.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین