zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی پێدری بۆ نێو یاریگا ئاشکرا کرا

 

پاش ئەوەی پێدری لە یاریی کلاسیکۆ توووشی پێکانبوو هەربۆیە لەوکاتەوە بەم هۆکارە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات و بەردەوام بێت.

یانەی بەرشەلۆنە نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە بارودۆخی ئەو یاریزانە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێکانەکەی پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر زۆرە لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەراستکارەکە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بلەوگرانا بکات.

لەلایەکیترەوە پێشبینی دەکرێت پێدری بۆ یاریی چێڵسی لە بەرواری 25ی ئەم مانگە بگەرێتەوە ناو پێکهاتەکەی هانسی فلێک و لەلایەن تیمی پزیشکی بەرشەلۆنەوە گڵۆپی سەوزی بەشداریکردنی بۆ هەڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ڕێگایەکی نوێی دەگرێتەبەر بۆ دیاریکردنی گۆڵپارێزی سەرەکی

یاسین

مارکینیۆس خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

دهۆک شەڕی نازناو دەکات

یاسین