zagros news agency

بارسێلۆنا لە ئەلڤارێز دەکشێتەوە و ئارسێناڵیش بژاردە گەورەکەیە

لە کۆتاییەکانی ئەم مێرکاتۆیەدا چاوێکی زۆر لەسەر خولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیە،کە داهاتووی یاریزانەکە بەرەو کوێ دەچێت،ئەمەش دوای کشانەوەی بارسێلۆنا لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە،دوای ئەوەی یانە مەدریدیەکە بەهیچ شێوەیەک ڕازی نەبوو یاریزانەکە بفرۆشێتە یانە کەتەلۆنیەکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بێت یانەی ئارسێناڵ ئێستا هەنگاوێکی گرنگ دەنێت لەپێناو گواستنەوەی خولیان ئەلڤارێز،تەنانەت ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ گرێبەستەکە و مووچەیەکی سەرووی 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەش بۆ یاریزانەکە،لەگەڵ ئەوەش ڤیکتۆر یۆکیرێش بخاتە نێو مامەڵەی گواستنەوەکە.

ئەم هاوینە جەنجاڵی زۆر هەبوو لەسەر گواستنەوەی خولیان ئەلڤارێز بۆ بارسێلۆنا،بەڵام سوور بوونی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەموو شتێکی گۆڕی تا ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە کشایەوە،ئێستاش تەنها ڕەزامەندی یاریزانەکە ماوە تاکو بچێتە ئارسێناڵ و چاوەڕوانی کات دەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین

سوپرایز لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالیکانۆ

یاسین