zagros news agency

کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە؛ فیلمێک خەڵاتی ڕەخنەگرانی بردەوە

لە ئاهەنگی کۆتایی ٤٦ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە، فیلمی “The Things You Kill” لە دەرهێنانی عەلی رەزا خاتەمی، خەڵاتی یەکێتیی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی “FIPRESCI”ـی بەدەستهێنا.

فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی تورکیا، کەنەدا، فەرەنسا و پۆڵەندایە و چیرۆکێکی دەروونی قوڵ دەگێڕێتەوە لەبارەی مامۆستایەکی زانکۆ کە ڕووبەڕووی نهێنییە خێزانییەکان دەبێتەوە.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی دیاری میسر و عەرەب ئامادەبوون، لەوانە حسێن فەهمی، ئیلهام شاهین، مەحموود حەمیدە و خالید نەبەوی. هەروەها فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ پێشوازییەکی گەرمی جەماوەریی لێکرا و بلیتی زۆربەی فیلمەکان پێشوەختە فرۆشران.

هەواڵی پەیوەندیدار

٢٦ـەمین خولی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” بە نمایشێکی یەحیا فەخرانی دەستیپێکرد

ART

کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی میوزیک و ئامێرە کوردییەکان دەخاتە پڕۆگرامی خوێندنیەوە

ART

رێوڕەسمی ناساندنی کۆبەرهەمی هەژار موکریانی بەڕێوەچوو

ART