ئهمڕۆ سێشهممه 25ی 11ی 2025، وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، بە مەبەستی ڕاگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێک دەردەکات.
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆستە و گەیاندن لە (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بهنایاسایی بەشێوازی ( IPTV ) پەخش دەکرێن.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاو کردنەوە، وەزارەتی گواستنهوه رێگری دەکات و پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت رایانبگرن. هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

